ڕێبەری باڵای ئێران: رژێمی سەهیۆنی لە ژێر گورزی کۆماری ئیسلامیدا لەت و پەت بوو

ئایەتولڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران لە سێهەمین پەیامی تەلەفزیۆنی خۆیاندا بۆ گەلی ئێران، دوای هێرشی ئیسڕائیل، قسەی کرد.
ئایەتولڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران لە سێهەمین پەیامی تەلەفزیۆنی خۆیاندا بۆ گەلی ئێران وتی:
"پێویستە پیرۆزبایی بە بۆنەی چەند بابەتێکەوە بە گەلی ئێران بڵێم. یەکەم؛ پیرۆزبایی سەرکەوتن بەسەر ڕژێمی ساختەی سەهیۆنی.
بەو هەموو ژاوەژاوە، بەو هەموو بانگەشەیە، رژێمی سەهیۆنی نزیک بوو لە داڕمان و لەژێر لێدانی کۆماری ئیسلامیدا لەت و پەت بوو.
دووەم پیرۆزبایی پەیوەندی بە سەرکەوتنی ئێرانی خۆشەویستمان بەسەر رژێمی ئەمریکاوە هەیە.
رژێمی ئەمریکا چووە ناو شەڕێکی ڕاستەوخۆوە چونکە هەستی دەکرد ئەگەر نەچێتە ناوەوە رژێمی سەهیۆنی بە تەواوی لەناو دەچێت. بەڵام لەم شەڕەدا هیچی بەدەست نەهێنا.
لێرەش کۆماری ئیسلامی سەرکەوت و لەبەرامبەریشدا زلەیەکی سەختی لە ئەمریکا دا.
سێهەم پیرۆزبایی پیرۆزبایی یەکڕیزی و ڕێککەوتنی نائاسایی نەتەوەی ئێرانە.
سوپاس بۆ خوا، میللەتێکی نزیکەی نەوەد ملیۆن کەسی پێکەوە وەستان، بە یەک دەنگ، شان بە شانی یەکتر، بێ ئەوەی هیچ جیاوازییەک لە داواکارییەکانیان هەبێت، لەو نیازانەی کە دەریدەبڕن، وەستان، دروشمیان وتەوە، قسەیان دەکرد، پشتگیرییان لە هەڵسوکەوتی هێزە چەکدارەکان دەکرد، لەمەودواش هەر بەم شێوەیە دەبێت."
ناوبراو لە بەردەوامی وتی، "بیرکردنەوە لەوەی کە دەکرێت ئەم جۆرە لێدانانە لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە بەسەر ڕێژیمدا بسەپێندرێت، نەچووە ناو مێشک و خەیاڵەکانیانەوە، کە چی رووی دا. سوپاسی خودا دەکەین کە یارمەتی هێزە چەکدارەکانمانی دا، کە توانیان سیستەمە بەرگرییە پێشکەوتوو فرە چینەکانیانی رڕژێمی سەهیۆنی بشکێنن و زۆرێک لە ناوچە شاریی و سەربازییەکانیان لە ژێر فشاری مووشەکەکانی ئێران و هێرشی بەهێزی چەکی پێشکەوتووی ئێراندا تەختی زەوی بکەین."
هەروەها وتی، "ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە رژیمی سەهیۆنی دەزانێت کە هێرشکردنە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران تێچووی زۆری بۆی هەیە، تێچووی بۆ دروست دەکات، تێچووی قورسی بۆی دروست دەکات و درێژەشی دەبێت.
ئەمریکا بۆ رزگارکردنی رژێمی داگیرکەر چووە ناو شەڕ، بەڵام هیچیان دەست نەکەوت. ئەوان هێرشیان کردە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانمان کە بێگومان بە شێوەیەکی سەربەخۆ لە دادگا نێودەوڵەتییەکان سکاڵا و پێوشوێنگیری دەکرێن، بەڵام نەیانتوانی هیچ شتێکی بەرچاو بکەن. سەرۆکی ئەمریکا لە گێڕانەوەی شتەکاندا تا ڕادەیەکی نائاسایی زیادەڕەوی کرد، وەک دەرکەوت پێویستی بوو بەو زیادەڕۆیی کردنە لە گێڕانەوەکاندا. ئەوان نەیانتوانی هیچ بکەن، نەیانتوانی بە ئامانجەکەیان بگەن و بۆیە فشە دەکەن بۆ ئەوەی ڕاستییەکان پەردەپۆش بکەن و بە نهێنی بیهێڵنەوە."
سەبارەت بە هێرش بۆ سەر بنکەی سەربازی ئەمریکا لە قەتەر، ئاماژەی بەوە کرد کە کۆماری ئیسلامی سەرکەوت و لە بەرامبەردا کۆماری ئیسلامی زلەیەکی توندی لە ئەمریکا دا و وتی، "هێرشی کردە سەر یەکێک لە بنکە گرنگەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا کە بنکەی ئەلعودەید بوو و زیانێکی زۆری پێگەیاند. هەمان ئەو کەسانەی کە لەو کەیسەدا زیادەڕەوییان کردبوو، هەوڵیان دا لەم حاڵەتەدا شتەکە بچووک بکەنەوە، بۆ ئەوەی بڵێن هیچ رووی نەداوە، لە کاتێکدا رووداوێکی گەورە رووی داوە. ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی دەستی بە هەموو ناوەندە گرنگەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەگات و هەرکاتێک بە پێویستی بزانێت دەتوانێت هەنگاو بەرامبەریان بگرێتەبەر، رووداوێکی بچووک نییە، رووداوێکی گەورەیە و دەکرێت ئەم رووداوە لە داهاتوودا دووبارە ببێتەوە؛ ئەگەر هێرشێک بکرێت، بە دڵنیاییەوە تێچووی بۆ دوژمن و دەستدرێژیکاریش زۆر دەبێت."
ئایەتولڵا خامنەیی وتی، "ئەو خاڵەی کە دەمەوێت وەک خاڵێکی بنەڕەتی وتەکانم بیخەمەڕوو ئەوەیە کە سەرۆکی ئەمریکا، لە یەکێک لە لێدوانەکانیدا، رایگەیاندووە کە ئێران دەبێت خۆی ڕادەست بکات. 'خۆ بەدەستەوەدان!' ئەمە ئیتر پەیوەندی بە پیتاندن نییە، ئەمە پەیوەندی بە پیشەسازی ئەتۆمیەوە نییە، ئەمە پەیوەندی بە تەسلیمبوونی ئێرانەوە هەیە. بابەتێک کە لە مێژە ئەمریکا مەبەستیەتی و ئەوەی دەوێت بەڵام ئەو کابرایه ئاشکرای کرد.
ئەمە خاڵێکی گرنگە! نەتەوەی ئێران دەبێت بزانێت کە ئەمە هۆکاری ململانێ لەگەڵ ئەمریکایە، و ئەم سووکایەتییە گەورەیە بە نەتەوەی ئێران ئەمریکا کردوویەتی و رووداوێکی لەو شێوەیە هەرگیز روونادات؛ هەرگیز روونادات.
نەتەوەی ئێران نەتەوەیەکی گەورەیە، ئێران وڵاتێکی بەهێز و فراوانە، ئێران خاوەنی شارستانیەتێکی کۆنە؛ سامانی کولتووری و شارستانیمان سەدان هێندە زیاترە لە سامانی ئەمریکا و هاوشێوەکانی. ئەوەی کە کەسێک چاوەڕێی ئەوە بکات ئێران تەسلیم بە وڵاتێکی دیکە بێت، یەکێکە لەو قسە بێمانایە کە بە دڵنیاییەوە دەبێتە جێی گاڵتەجاڕی کەسانی ژیر و زانا. میللەتی ئێران ئازیزە و ئازیز دەبێت، سەرکەوتووە و سەرکەوتوو دەبێت، بە فەزڵی خودا."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٦ هەزار و ٣٣١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٢ هەزار و ٦٣٢ کەس.
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند کە لە دوای ٢ی ئازارەوە بۆ یەکەمجار هاوکاری پزیشکی گەیەندراوەتە غەززە، بەڵام بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی جەختی لەوە کردەوە کە ئەو پێداویستیانەی کە نێردراوە "دڵۆپێکە لە زەریا" بەراورد بە پێداویستییەکان.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە هێرش و کۆمەڵکوژی لە غەززە. لە ئەنجامی هێرش سەر مەدەنییەکانی و کارمەندانی تەندروستی لانیکەم ٧٢ کەسی دیکە شەهید بوون.